کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر لە کارگەیەکی ناوچەی پیشەسازیی تانجەرۆی سلێمانی

كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر لە کارگەیەکی ناوچەی پیشەسازیی تانجەرۆی سلێمانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی فۆم و تەبەتۆر لە ناوچەی پیشەسازیی تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ خاوه‌ن كارگه‌كه‌ گه‌یاند.

پاش ئاگاداربوون تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای زیاتر لە کاتژمێرێک توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه‌ هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.