کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌شت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵی “ڕه‌به‌ت نیووز”

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌شت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌رمانان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌رده‌شت “ئه‌بۆبه‌كر ئیسماعیلی” به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تیلیگرامی “ڕه‌به‌ت نیووز“یان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٠، “ئه‌بووبه‌كر” به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ئاست قه‌تعی ئاو و گواستنه‌وه‌ی ئاوی “زاپی بچووك” بۆ ورمێ، بانگهێشتی پۆلیسی ئه‌منییه‌تی سه‌رده‌شت كرابوو. ئه‌مجاره‌ش ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وی ڕه‌خنه‌كان له‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ناوبراویان بۆ جارێكی دیكه بانگهێشت و پاش پێنج كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌، به‌ وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ ئازدیان كردووه‌.