کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییکردنی “ئیجلال قەوامی” له‌شاری سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییکردنی ئیجلال قەوامی له‌شاری سنه‌

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی مانگی خەرمانان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییکردنی “ئیجلال قەوامی“، ڕۆژنامەنووس و دانیشتووی شاری سنە، بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” لە لقی ٥ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو پاش تەواوبوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییەکەی بە بارمتەی ٧٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٧، “ئیجلال قه‌وامی” به‌بێ خوزووری خۆی لەلایەن لقی ١٠٩ی دادگای ئینقلابی سنەوه‌، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی” بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.