کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ژه‌هراویبوونی ١٨٥ كه‌س لە زاخۆ

ژه‌هراویبوونی ١٨٥ كه‌س لە زاخۆ 3

قایمقامیەتی ناوەندی زاخۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند، بەهۆی خواردنی لەفەوە لە زاخۆ ١٨٥ کەس ژەهراویبوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداری شاری زاخۆ، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لەناو خواردنگەیەکدا ١٨٥ كه‌س ژەهراوی بوون و لەلایەن پۆلیسه‌وه‌ ئەو خواردنگەیەی خواردنی ناتەندروستی فرۆشتووە بە هاووڵاتیان داخراوە و خاوەنەکەشی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی دەکرێتەوە.