ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، “سوعدا خەدیرزادە“، زیندانیی سیاسی به‌نكراو له زیندانی ورمێ، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری مهاباده‌وه بە ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکەمین کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی “سوعدا خەدیرزادە“، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ئه‌مساڵ، بەشێوەی ئانلاین لە لقی ٣ی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، بەڕێوەچوو. تۆمەتی وەپاڵدراوی “سوعدا خەدیرزادە “بەشداری لە کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران به‌ناوی “موراد پیرۆتی نیا” و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نهیاهركانی ڕژیمه کە ناوبراو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە.