دوای ڕووخانی ڕژیمی دیكتاتۆریی سه‌دام حسێن له عێراق، ئێستا ١٦ ساڵه كه ڕێوڕه‌سمی ئه‌ربه‌عین یان ٤٠مین ڕۆژی كوژرانی ئیمامی سێهه‌می شیعه‌كان له كه‌ربه‌لا، بووه‌ته مه‌یدانی هێز نواندنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی. ئه‌مساڵیش ستادی ناوه‌ندی ئه‌ربه‌عین به یارمه‌تیی هێزه‌كانی به‌سیج و سپای پاسداران له هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ته‌بلیغاتیه‌كانی ده‌سه‌ڵات، هه‌موو هێزی خۆیان به كار هێنا تا خه‌ڵكێكی زۆرتر له ڕێپێوانی ئه‌ربه‌عین واته ئه‌م شانۆ سیاسیه به‌شدار بن. ناوه‌ندێك وه‌كوو ستادی ئه‌ربه‌عین و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌م ستاده و ته‌رخان كردنی ده‌یان ملیۆن دۆلار بوودجه و سازكردنی شوێنی حه‌سانه‌وه و غهزاخۆریی به‌خۆڕایی له مه‌سیری ڕێپێوانه‌كه‌دا، درووست كردنی ٩ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌یار به هه‌موو ئیمكاناته‌وه و به كارهێنانی ٣٣٠ پزیشكی عموومی و ٧٣٥ شاره‌زای بواره جۆراوجۆره‌كان، ئه‌ویش له باروودۆخێكدا كه هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری ژیانی توێژه كه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای خستووه‌ته ژێر گوشارێكی كه‌م وێنه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه له خزمه‌ت به ئامانجی ناوچه‌یی و ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێ. كۆماری ئیسلامی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له‌سه‌ر به‌ستێنی توندكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی و شه‌ڕنانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا هه‌وڵی داوه تا به په‌ره‌پێدانی ناكۆكیی ئایینی و به پشت به‌ستن به شیعه‌گه‌ری له وڵاته جۆراوجۆره‌كان و پشتیوانی ته‌واو لێیان، پێگه‌ی سیاسیی خۆی له كێشمه‌كێشی ناوچه‌كه‌دا به‌هێزتر كات. بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م ستراتێژیهش، لۆبان، سووریه، یه‌مه‌ن، عێراق و ئه‌فغانستان به بیانووی جۆاوجۆره‌وه بوونه‌ته مه‌یدانی جه‌وله‌ی سپای قۆدسی سپای پاسدارانی ڕژیم. له‌و نێوه‌شدا عێراق به له‌به‌رچاو گرتنی ئاڵوگۆڕێك كه به‌سه‌ریدا هاتووه و به‌هۆی زۆرتربوونی ژماره‌ی شیعه‌كانی، بۆ ڕژیم گرینگیه‌كی ستراتێژیكی هه‌یه.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ك چۆن به پێكهێنانی ڕێكخراوی سیاسی_نیزامیی حیزبوڵڵا له ساڵی ١٩٨٠ به مه‌به‌ستی ڕێگری له نفووزی غه‌رب و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئیسلامی، له لۆبنان ڕۆڵێكی كاریگه‌ری بینی، له عێراقیش به ڕێكخستنی گرووپی سیاسی نیزامی شیعه‌ی عێراقی و پشتیوانی لێیان، له‌وانه مه‌جلیسی ئه‌علای ئیسلامیی عێراق و سپای به‌در، هه‌وڵی دا تا ئیمكانات و پێداویستیی ده‌خاڵه‌تی دواڕۆژی خۆی له‌م وڵاته دابین بكات. له‌شكركێشیی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق و ڕووخانی سه‌دام حسێن و به‌هێزبوونی شیعه‌كان له ده‌سه‌ڵاتدا، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی پیلانه‌كانی خۆی بكه‌وێته پێگه‌یه‌كی باشتره‌وه. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی ده‌خاڵه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی خۆی له عێراق به ڕێكخستنی میلیشیای نیزامی حه‌شدی شه‌عبی، به ئامانجی حزووری نیزامیی خۆی له‌م وڵاته گه‌یشت. حه‌شدی شه‌عبی بوو به هێزی پیاده‌ی ئۆپراسیۆنه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا له شه‌ری وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووسڵ له ده‌ستی داعش و دواتر به ده‌ور و نه‌خش بینین له له‌شكركێشی بۆسه‌ر كه‌ركووك له ئۆكتۆبری ساڵی٢٠١٧ پێگه‌ی خۆی له ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراقدا به‌هێزتر كرد. هه‌روه‌ها ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی چاوهدرێیی سپای قۆدس و به یارمه‌تیی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی خۆی، سه‌رمایه گۆزاریی كهڵانی له نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، سامێرا و كازمین ئه‌نجام دا و به سه‌دان هۆتێل و ناوه‌ندی بازرگانی و گرووپی ئایینی له شاره ئایینیه‌كانی عێراق خستووه‌ته ڕێ.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه، له ژێر كاریگه‌ریی ئاڵوگۆڕی ناوچه‌كه و ڕه‌وه‌ندی ڕوو له گه‌شه‌ی مانگرتنی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له ئێران، زه‌نگه‌كانی مه‌ترسی بۆ كۆماری ئیسلامی له عێراقیش وه‌ده‌نگ هاتوون. ته‌نانه‌ت له‌ناو مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی له حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی و نیزامی ئه‌م ڕژیمه له عێراق، توندتر بووه‌ته‌وه. له‌ناو حیزب و هێزه سیاسیه شیعه‌كانیش جه‌خت له‌سه‌ر پێناسه‌ی عێراقی و ناسیۆنالیستی زیاتر له جاران ده‌بیسترێ. خه‌ڵكی ناڕازی و وه‌گیان هاتووی عێراق دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له به‌غدا، به‌سره، كه‌ربه‌لا، عه‌ماره، نه‌جه‌ف و چه‌ند شارێكی دیكه شه‌پۆلێكی نوێیان له ناڕه‌زایه‌تی له دژی گه‌نده‌ڵی و دزیی ناو ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و میلیشیا ئیسلامیه‌كان و بێكاری به‌رین و دۆخی ناله‌باری ژیانیان ده‌ستپێكرد و به خواستی ڕووخانی ڕژیمی مه‌زهه‌بی ده‌سه‌ڵاتدار، ڕق و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژبه درێژه‌ی ئه‌م باروودۆخه ده‌ربڕی. خه‌ڵكی خرۆشاوی عێراق كه له دواهاتی ده‌خاڵه‌ت و سیاسه‌تی وێرانكه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له عێراق و ده‌ور و نه‌خشی ئه‌م ڕژیمه له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی حیزب و گرووپه كۆنه‌په‌رسته مه‌زهه‌بیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ئاگادارن، كۆماری ئیسلامی وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زاڵ بوونی ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتباره ده‌زانن. له‌م خۆپیشاندانه‌دا خه‌ڵكی تووڕه و ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان و حه‌شد شه‌عبی تێكهه‌ڵچوون و ئاڵای كۆماری ئیسلامیان ئاگر دا و له دژی گرووپه‌كانی سه‌ربه‌م ڕژیمه درووشمیان وته‌وه و له چه‌ند پارێزگای عێراق نووسینگه‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كانیان ئاگر تێبه‌ردا.
ئه‌م ئاڵووگۆڕه له عێراق و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی له دژی ده‌خاڵه‌تی كۆماری ئیسلامی خۆی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆسپه‌كانی سه‌ر ڕێگای ڕژیمێك كه له‌سه‌ر ناكۆكیی ئایینی و هێزی شیعه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئامانجه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه حیسابی كردووه‌ته‌وه. كه‌وابوو یه‌كێك له ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وه‌ڕێخستنی ڕێپێوانی ئه‌ربه‌عین له ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر و هه‌زینه‌یه‌ك كه بۆی ته‌رخان ده‌كات، له ڕاستیدا نۆژه‌نكردنه‌وه و داپۆشینی پێگه‌ی لاواز و ناسه‌قامگیری ئه‌م ڕژیمه‌یه له عێراق.
یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانی ڕژیم ئه‌وه‌یه كه له به‌رامبه‌ر ڕێوڕه‌سمی حه‌ج كه له ژێر كۆنترۆڵی عه‌ره‌بستانی سعوودی واته ڕقیبهكهی دایه، ڕێوڕه‌سمی ئه‌ربه‌عین وه‌ك سه‌مبۆلی هێزی شیعه و وه‌ك نهمادێك له نفووز و هێزی ئه‌م ڕژیمه له‌ناو “جیهانی ئیسلام”دا بنوێنێ. كۆماری ئیسلامی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ناوچه‌ییه‌كانی خۆی هه‌وڵ ده‌دات كه له ڕێگه‌ی سپای قودس و نفووزێك كه له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌تی، كۆنترۆڵی مه‌راسمی ئه‌ربه‌عین به‌ده‌سته‌وه بگرێت و له پێناو ئامانجه سیاسی و نیزامیه‌كانی خۆی له عێراق و ناوچه‌كه به‌كاری بێنێت و وه‌ك پشتیوانێك بۆ درێژه‌ی چالاكی نیزامی و سیاسیی گرووپه شیعه‌كانی سه‌ربه خۆی، له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه كه‌ڵكی لێوه‌رگرێت.