سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، بینایه‌كی كۆن له شاری سنه كه شوێنی مانه‌وه‌ی كارتونخه‌وه‌كان بووه ده‌ڕووخێت و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س له ژێر داروبه‌ردا ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر ئاواردا گیریان خواردووه دیار نییه به‌ڵام به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه چه‌ندین كه‌س ئه‌و شوێنه‌یان بۆ مانه‌وه‌ی شه‌وانه‌یان هه‌ڵبژاردووه و به‌هۆی داڕمانی بیناكه له ژێر داروبه‌ردا ده‌مێننه‌وه. پاش هاتنی هێزه‌كانی فریاكه‌وتن یه‌كێكیان به برینداری ڕزگار ده‌كه‌ن و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانه‌ی تردا به‌رده‌وامه.