کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی حه‌وت كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ڕێگای بۆكان- مهاباد

كوژران و برینداربوونی حه‌وت كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ڕێگای

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ڕێگای نێوان بۆكانمهاباد، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندابوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و پژۆ له‌ نزیك گوندیئاخته‌ته‌رله‌ نێوان ڕێگای بۆكان بۆ مهاباد پێكیانداداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ژنێك و سێ مندالیش به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووستی یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. هه‌روه‌ها دوو سه‌رنشینی پژۆكه‌ش برینداربوون كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.