کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی كوردستان له‌ ئاست پێنه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی كوردستان له‌ ئاست پێنه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، كه‌شاوه‌رزانی ئوستانی كوردستان له‌ئاست پێنه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی جووتیارانی ناڕازی، به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان كه‌شاوه‌رزان و ده‌وڵه‌ت، بڕیاربووه‌ جیهادی كه‌شاوه‌رزی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا په‌رداخت بكات، به‌ڵام ئێستا ٤٨ ڕۆژی تێپه‌ڕاندووه‌ و هێشتا هه‌نگاوێكی كرده‌یی له‌لا‌یه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ده‌ڵێن: بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گه‌نمه پاره‌یان له‌ گیرفانی خۆیان خه‌رج كردووه‌ و ته‌نانه‌ت پاره‌ی كوود و ئاو و هه‌زینه‌كانی ئاماده‌كردنی زه‌وی له‌ ئه‌ستووی خۆیان بووه‌ و ئێستا بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان له‌ژێر گوشاردان و ته‌نانه‌ت بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم گوێ به‌ داخوازییه‌كانیان ناده‌ن.