بهپێی ڕاپۆرتهكان، سێ حزبی چەپ لە باشووری كوردستان لە هەوڵدان كۆدەنگییەكی نیشتیمانیی لە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی كوردستان لەنێو لایەنە كوردستانییەكان دروست بكەن.
بهوتهی بەرپرسی كۆمیتەی محەلیی “سۆران“ی حزبی شیوعی كوردستان، مەترسیی لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان هەیە و پێویستە هەموو حیزبه كوردییهكان بەبێ جیاوازیی خاوەنداری لە خاك و خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بكەن.
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیركاری و لەشكركێشیەكانی توركیا بۆ سهر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان، سێ حزب و لایەنی سیاسی چەپ لە كوردستان لەهەوڵدان كۆدەنگیی نیشتیمانیی دروست بكەن و لە ئێستادا سەردانی لایەنە سیاسییەكانیان دەستپێكردووە. بهوتهی یهكێكی دیكه له بهشداربووان، توركیا هەوڵی جیددی دەدات ئەزموونی ڕۆژئاوا لەناو ببات. لەدوای داگیركردنی عەفرینەوە دەبێت كورد لە دوژمنایەتیی دەوڵەتی توركیه تێبگات، كە مەبەستی تەنیا پاراستنی سنوورەكانی خۆی نییە، بەڵكو دەیەوێت لە پاڵ داگیركاریدا دیمۆگرافیای ناوچەكهش بگۆڕێت.