ڕۆژی شەممە ٥ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه بە ناوی “میکائیل مینبەری”، پاش تەواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شارە ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ، “میكائیل مینبه‌ری” بەبێ بەڵگەی قه‌زایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لەماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەركرانی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.