ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشینكراوی كارخانه‌ی “سامان كاشی” بروجێرد، له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی “سامان كاشی” بروجێرد له‌كاتی چالاكبوونیدا ٤٧٠ كرێكاری ڕه‌سمی و په‌یمانی هه‌بووه و پاش مایه‌پووچبوونی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م كرێكارانی هه‌ڵپه‌سارد و كرێكاران بێكار و به‌شێكیان كه پێشینه‌ی كاری زۆریان بووه به‌پێی یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، خانه‌نشینكراون. ٣٥٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه له به‌رواری ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٣ی هه‌تاویدا و پاش داخرانی كارخانه‌كه، هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه.