ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی فازی ٢ی شارۆچكه‌ی “خاوه‌ران”ی ته‌ورێز، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داواكارییه‌كانیان له‌به‌رده‌م شاره‌داری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕوونكردنه‌وی چاره‌نووسی زه‌ویه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی یه‌كێك له ناڕازایان، ١٠ ساڵ له‌وه‌پێش له‌گه‌ڵ شاره‌داری له‌سه‌ر پێدانی ١٩٠ میتر زه‌وی به هه‌ر یه‌ك له ئێمه ڕێككه‌وتین، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌داریه‌وه هه‌ڵ نه‌گیراوه و چاره‌نووسی زه‌ویه‌كانمان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.