کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه‌

كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه‌ 3

به پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، کۆڵبەرێکی لاوی خه‌ڵكی گوندی “قولیاوا“ی سه‌ر به‌ شاری بانه‌ بە ناوی “ڕێبوار ڕه‌شیدی” تەمەن ٢٨ ساڵ، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌كانی ڕژیم کوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕێبوار ڕه‌شیدی” خێزاندار و باوكی دوومنداڵه‌ و  له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنکەی سەربازیی “حەفتاش” لەسنوری “بروێشکانی” دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. بە گوێرەی ئامارە ڕاگەیێنراوەکان تەنیا لە مانگی گەلاوێژیی ئەمساڵدا ٤١ کۆڵبەر لە سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کوژران و برینداربوون کە ٢٣ کەسیان لە سنووری بانە کوژران و برینداربوون.