کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ٣٢ منداڵ لە ئەنجامی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا

قۆربانی بوونی ٣٢ منداڵ لە ئەنجامی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا

بەرپرسی دۆسیەی منداڵان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلانهەدەپەڕایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەشت منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ منداڵی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وته‌یحسێن کاچماز، ئەندامی فراکسیۆنیهەدەپەلە پەرلەمانی تورکیا، لە سەرەتای هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان تائێستا، هەشت منداڵ گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٢٤ منداڵی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه‌ كه‌ به‌دوای کۆبوونەوەكه‌ی نێوان سەرۆکكۆماری هه‌رسێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران، ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاترکردووە و هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان(هه‌ده‌په‌) داوا دەکەن ئەو هێرشانە ڕابگیریێن.