بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی هاوئاهه‌نگی ڕێکخراوەکانی موعه‌لیمانی ئێران و کوردستان، “ئومێد شامحەمەدی“، موعه‌لیمی دەستبەسەرکراوى خه‌ڵكی شاری دیواندەرە، کە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کراوە، لە پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌شكراوه و چاره‌نووسی نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاری ماوه‌ی دەستبەسەربوونی “ئومێد شامحەمەدی” بۆ سێیەم جار لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه درێژكراوه‌ته‌وه و لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌شی بێبه‌شكراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ى مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دیوانده‌ره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.