ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری سنه له چواره‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “شه‌ریف باجوه‌ر” و هاوڕێیانی، ٢٠ نه‌ماوی به‌ڕوویان له كێوی ئاویه‌ر چاند.
“شه‌ریف باجوور” هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی و چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی مه‌ریوان و له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، هه‌روه‌ها به‌رپرسی به‌شی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ “ئومید كۆنه‌پۆشی“، “محه‌ممه‌د په‌ژووهی” و “ڕه‌حمه‌ت حه‌كیمی نیا” پارێزوانی دارستانه‌كانی مه‌ریوان كه بۆ كونتڕۆڵكردنی ئاگری جه‌نگه‌ڵه‌كانی گوندی “پیله” و “سه‌سی” ڕۆیشتبوون، تووشی سووتان بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.