به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ئاراس محەممەدپوور” لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم بە سەختی بریندارکراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاراس محەممەدپوور” بەبێ ئاگادارکردنەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری سنە کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماره‌كانی كۆڵبه‌رنیووز، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لانیکەم ٤٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.