کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌شه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان بۆ كۆبوونه‌وه‌

بانگه‌شه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان بۆ كۆبوونه‌وه‌ 1


ئەنجومەنی سەوزی چیابە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگە، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێککەوتی ٣ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، بڕیاره‌ کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ، لە گۆڕستانیدارسەیران، یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگە بەرز و پیرۆز بكات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیاوه‌ بڵاو بووەتەوه‌ داوا لە خەڵک کراوە بە بەشداری و ئامادەبوونیان لەو ڕێوڕەسمەدا،  ڕێز و پێزانینیان بۆ گیانبه‌ختكردووانی ژینگە دووپات بکەنەوە و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ تازه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ درێژه‌ده‌ری رێگای پڕ له‌ شانازیان بن.