کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بوردوومانكردنی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران له‌ سووریه له‌لایه‌ن ئەمریکاوه‌

بوردوومانكردنی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران له‌ سووریه له‌لایه‌ن ئەمریکاوه‌

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی خه‌رمانان ڕایگەیاند، بنکە و بارەگای چەند گروپێکی سەر بە ئێرانیان لە “دێرەزوور“ی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووەتە ئامانج، بەڵام ئاماژەی بە زیانەکانی هێرشەکە نەکردووە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشەکە لەسەر فەرمانی “جۆ بایدن” سەرۆکی ئەمریکا‌ ئەنجامدراوە و سوپای ئەمریکا دەڵێت: ئامانجی ئەم جۆرە لێدانانە، پاراستنی هێزەکانمان لە هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێرانه‌. هێرشەکەی ئەمریکا لەکاتێدایە كه‌ ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر سەربازانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سوپای ئەمریکا پشڕاستی دەکاتەوە، کە هێرشەکە لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە.