کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی “توولی پێرس”

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی توولی پێرس 5

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی “توولی پێرس” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی كارخانه‌ و باروودۆخی پیشه‌ییان بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی كه‌می ماده‌ی سه‌رتاییه‌وه‌، به‌ر‌هه‌مهێنان له‌و كارخانه‌یه‌ تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه‌ و كرێكارانی كارخانه‌كه‌ش سێ بۆ چوار مانگ حه‌قده‌ست ومه‌زایای دواخراویان هه‌یه‌ و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیانن.