ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، ٩ كرێكاری كارخانه‌ی “فرو ئالیاژ”ی شارستانی ئه‌زنا له ئوستانی لوڕستان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دیگی توانه‌وه به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، دزه‌كردنی ئاو بۆ ناو یه‌كێك له دیگهكانی توانه‌وه‌ی ئاسن له كارخانه‌ی “فرو ئالیاژ”ی ئه‌زنا هۆكاری ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌كه بووه و ٩ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ی بریندار كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌یان ڕووداوی كاره له ئێران.