ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و كرێكاری شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان، پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له موعه‌لیمانی به‌ندكراو “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” كرد.
ڕۆژی شه‌ممه دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی موعه‌لیمانی كوردستان– مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه“ به دانانی بارمته‌ی ٢ ملیار تمه‌نی له زیندانی ئێڤین ئازادكران و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به شاری سنه و مه‌ریوان كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چالاكانی سنفی و كرێكاری پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ‌كردن. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له به‌شداربووان كۆپله شێعرێكی به بۆنه‌ی ئازادی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی“، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” خوێندووه‌ته‌وه و گوڵ و شیرینیان پێشكه‌شیان كردووه.