کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری ورمێ له‌ئاست بێئاوی

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری ورمێ له‌ئاست بێئاوی 2

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاری ورمێ له‌ئاست بێئاوی و پچڕانی به‌رده‌وامی ئاوی لووله‌كه‌شی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی شاری ورمێ، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندین كاتژمێر ئاو قه‌تع ده‌بێت و ژیانی لێ تاڵ كردوون، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: ناوچه‌ حاشینه‌نشینه‌كان و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ورمێ كه‌ زۆربه‌یان چینی هه‌ژار و كرێكارن، له‌ دۆخێكی خراپدا ده‌ژین و ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ زۆرتر ئاوی ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌كان قه‌تع ده‌كات، له‌حاڵێكدا ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كان و به‌رپرسانی ڕژیمی تێیدا ده‌ژین ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێریش ئاویان ناپچڕیت.