کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

جێبه‌جێكرانی حوكمی ئێعدانی پێنج به‌ندكراو له‌ئێران

جێبه‌جێكرانی حۆكمی ئێعدانی پێنج به‌ندكراو له‌ئێران 1

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدانی پێنج به‌ندكراو جێبه‌جێ ده‌كات.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج كه‌س بریتیه‌ له‌: “ئه‌میر شه‌هیكی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی “ڕیگان”، “عه‌باس مووسه‌وی” خه‌ڵكی یه‌زد، “حه‌مید ناروویی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و باوكی پێنج منداڵ خه‌ڵكی زاهیدان، “خوداڕحم ناروویی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خێزاندار خه‌ڵكی زاهیدان و “سه‌عید كاشانی” ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ خێزاندار و خه‌ڵكی زاهیدان كه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “بازه‌رگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر” له‌سێدراه‌دراون.