ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی منداڵی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ناوی “ئامانج ئازه‌رپوور” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری بانه به‌سه‌ختی برینداربوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆتۆمبێلی كۆڵبه‌ران له جادی نێوان پاوه- جوانڕۆ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كۆڵبه‌ر برنیداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێلی كۆڵبه‌ران له جاده‌ی نێوان پاوه- جوانڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كۆڵبه‌ر برینداربوون به‌ڵام هیشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا له‌سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی بانه كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “ئامانج ئازه‌رپوور” خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “ساحێب”، له‌كاتی كۆڵبه‌ریدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی برینداربووه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاران كراوه.