کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژرانی حه‌وت سه‌ربازی توركیا له‌ هێرشی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك

 

وته‌ بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: كه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی “ڕوحا”، “دیلۆك” و “ماردین”ی باکووری کوردستان وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان داوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا لانیكه‌م حەوت سه‌ربازی توركیه‌ كوژراون.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی له‌ “كۆبانێ” و “عامودا” گیانیان له‌ده‌ستدا، هێزه‌كانیان له‌ دژی سوپای توركی سێ چالاكییان ئەنجامداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیه‌  هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زیاتر کردووه‌ و بەوهۆیەوە چه‌ندین كه‌س له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ڕۆژئاوا كوژران و برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستفرۆشانی مه‌یدانی میوه‌ و سه‌وزه‌ له‌ شاری سنه‌

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیه‌ك له‌ شنۆ

-

گواستنه‌وه‌ی دووباره‌ی “سامان یاسین” بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێر تاكسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ خاش

-

كۆبوونه‌وه‌ی شارومه‌ندانی شاری سه‌رباز له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

به‌یانیه‌ی موعه‌لیمان و كانوونی نووسه‌رانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف”

-