چارەنووسی بهندكراوێكی خهڵكی شاری مهاباد بە ناوی “ناسر ئەحمەدزادە”، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ناڕوون و نادیاره.
بهپێی زانیارییهكان، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە و لەماوەی دەسبەسەرکردنیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەشکراوە. جێگای ئاماژهیه كه “ناسر ئەحمەدزادە”، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.