ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌ڵاوێژ، له‌هێرشێكی په‌هبادی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی عاموودا، چوار ئه‌ندامی ئاسایشی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: ئه‌رته‌شی تورکیه لەو هێرشەدا خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی ئاسایشی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن گیانیان له‌ده‌ستداوه و چەندین كه‌سی دیكه‌ش کە ویستوویانە بریندارانی هێرشەکە بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، به‌سه‌ختی برینداربوون.