شه‌وی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌دوای پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو له چه‌ند ناوچه‌ی شاری ورمێ، خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی شاری ورمێ له شه‌قامی “مێهدی” ئه‌و شاره كۆبوونه‌ته‌وه و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم كه‌ماڕۆیان داون و هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ده‌ن. به‌وتی یه‌كێك له خۆپێشانده‌ران، وڵامی هه‌میشه‌یی ڕژیم به داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵك و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبه ناكارامه‌یی به‌رپرسان، هه‌نارده‌كردنی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تییه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دایه.