کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٨ كه‌س له‌ شاره‌كانی مهاباد و میاندووئاو

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ناوه‌كانیئەمیر باییزیدی ئازەر،شارام و كامبیز بایەزیدی ئازەر،چیا پیرزادە،لوقمان بەهرامیوجەلال مەحموودیو دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری میاندووئاو به‌ناوه‌كانیئه‌مین حه‌سه‌نزاده‌ومۆسته‌فا به‌لاژلە لایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه‌ دەستبەسەر کراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ حۆكمی قه‌زایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵیئەمیر، شارام و کامبیز بایەزیدی ئازەروچیا پیرزادەلە گوندیلەجی سەر بە شاری مهاباد و دەستبەسەریان کردوون. له‌هه‌مان كاتدا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباد هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی مهابادیان به‌ناویجه‌لال مه‌حموودیانله‌شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. له‌ شاری میاندووئاویش هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵیئه‌مینوموسه‌ته‌فاو به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵی ئه‌و ٨ هاووڵاتییه‌ به‌شێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

جێژنی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران بۆ مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

-

گواستنه‌وه‌ی “ئارمان مورادی” خوێندكاری خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ بۆ زیندان

-

بێبه‌شكردنی “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” له‌ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی

-

ناڕوونی چاره‌نووسی سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی شنۆ و مهاباد

-

كارنامه‌ی پڕ ئێش و ئازاری كۆڵبه‌ران له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك‌ كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-