ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئیسفه‌هان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاوی ناوچه‌یی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بیاننامهیهكیان بڵاوكردبوو له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ و بڕیاریان داوه كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن. به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، چه‌ند ساڵه داوای پێدانی حه‌قئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و به‌هۆی بێئاویه‌وه زه‌وییه‌كانیان وشكبوون و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.