ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، پێرسۆنێلی شیركه‌تی مۆخابراتی ورمێ له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داواكارییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی شیركه‌تی مۆخابراتی ورمێ ماوه‌ی حه‌وت مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روه‌ها له خزمه‌تگوزارییه‌كانی بیمه‌ی ده‌رمان بێبه‌شن. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت، خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازیه‌كانیان بوون.