ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی گوردانی مێرساد له ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران له مێحوه‌ری “زاهیدان- نێهبه‌ندان” ١٩ كه‌س بووه‌نه قۆربانی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له نزیك گوندی “ماده كارێز”ی سه‌ر به شارستانی “نیمرووز” بۆسه‌یان بۆ سووختبه‌ران دانا و ئۆتۆمبێلی سووختبهرانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ و سه‌مه‌ند له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری پێكیاندادا و ئاوریانگرت و چوار سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٥ سه‌رنشینی ئۆتوبووسه‌كه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه كه ناسنامه‌ی دوو كه‌س له سووختبه‌ره قۆربانییهكان بریتیه له: “حامد و وه‌حید به‌راهوویی”.