ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو گەنجی ته‌مه‌ن ١٥ و ٢٧ ساڵی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لەکاتی مەلەکردندا لە چۆمی “زێی گەورە” خنکان و تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی شارۆچکەی “خەبات” ڕاگەیاند: دوا نیوڕۆی هه‌ینی دوو لاوی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان به‌ناوه‌كانی “هه‌یسه‌م مه‌حیه‌دین” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و “سامر مه‌حیه‌دین” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “سه‌یداوا“ی هه‌ولێر، لەکاتی مەلەکردندا لە “زێی گەورە” خنکاون.