کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هاتنی لافاو له‌ وڵاتی ونزۆئێلا

هاتنی لافاو له‌ وڵاتی ونزۆئێلا 3

ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ وڵاتی ونزۆئێلا ده‌یان خانوو ڕووخا و سه‌دان بنه‌ماڵه‌ ناچار به‌ چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون.

له‌ ئه‌یاله‌تیباریناسبه‌شه‌ێكی زۆری شاره‌كه‌ چووته‌ ژێرئاوه‌وه‌ و ٥٣ بنه‌ماڵه‌ به‌هۆی ڕووخانی ماڵه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌یان ئاواره‌بوون. له‌ ئه‌یاله‌تیسه‌كره‌١٢٠ ماڵ وێران بووه‌ و له‌ ئه‌یاله‌تیتاچیرایش ١٤٠ بنه‌ماڵه‌ی دیكه‌ به‌هۆی  ڕووخانی ماڵه‌كانیان ئاواره‌بوون و به‌گشتی دوو هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.