به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی له دژی هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه له شاری ئاتێن پێته‌ختی یونان به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌شداربووانی له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌رۆكی “ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆر له ڕۆژاوا بڕۆ ده‌ر” هێرشه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه‌یان بۆسه‌ر شاره‌كانی سووریه مه‌حكووم كرد. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش به هه‌ڵگرتنی درووشم به ناوه‌رۆكی ئیعترازی له ئاست هێرشی داگیركه‌رانه‌ی ئه‌رته‌شی فاشیستی توركییه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی سووریه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له درێژه‌دا، “ڕووناك ئه‌مجه‌دی” بۆ مه‌حكووم كردنی ئه‌م هێرشه قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه، ئه‌م ئاكسیۆنه وێڕای وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تی پاش چه‌ند كاتژمێر كۆتایی پێهات.