کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مهاباد بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مهاباد بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ 1

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ناویسوله‌یمان ساله‌كته‌مه‌ن ٦٩ ساڵ، پاش تواوبوونی لێپرسینه‌وه له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ‌ ڕاگوێزی زیندانی نه‌غه‌ده‌ كراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،سوله‌یمان ساله‌كڕۆژی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ و به‌بێ حۆكمی قه‌زایی له‌ جاده‌ی پیرانشار بۆ مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوو. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له‌ مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌ و بۆ ئازادی كاتی داوای وه‌سیقه‌ی قۆرسیان له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه‌.