کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ٣٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ هێرشی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ كۆنگۆ

كوژرانی ٣٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ هێرشی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ كۆنگۆ

وتەبێژى سوپاى کۆنگۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: بەهۆى هێرشى چەکدارە توندڕەوەکان بۆسەر دوو ناوچەى ڕۆژهەڵاتى وڵاته‌كه‌مان، ٣٠ كه‌سی مەدەنى کوژراون و ١٥ کەسى دیکەش بە سەختى برینداربوون.

وتەبێژی سوپای کۆنگۆ ڕایگەیاند، چەکدارە توندڕەوەکانى سەر بە گروپى “زه‌عیر” ئێوارەى ڕۆژی ڕابردوو چونەتە ناو گوندى “دەماس” لە سنورى شارۆچکەى “دێجگۆ“ى سه‌ر به‌ ئه‌یاله‌تی “ئیتورى” و ٢٢ كه‌سی مەدەنیان کوشتووە و ١٥ كه‌سی دیکەشیان بە سەختى بریندار کردووە. هه‌روه‌ها لەناوچەى “پەندپۆڵى” هەشت كه‌سی دیکەى مەدەنى لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کوژراون. جێگاى ئاماژەیە كه‌ ئه‌یاله‌تی “ئیتورى” له‌بواری كانگای زێڕدا دەوڵەمەندە و نزیکەى ٣٠ ساڵە توندوتیژى چەکدارى تێیدایه و بەپێى ئامارەکان ١٢٠ گروپى چەکدارى جیاواز لەناوچەکەدا بوونیان هەیە.