ناوەندی مافی مرۆڤى “نا بۆ زیندان– نابۆ ئێعدام” ڕایگه‌یاند: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گەلاوێژ، لە به‌ندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان و ژنانی به‌ندكراو ڕوویداوه.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، لەگەڵ دەستپێکی مانگی موحەڕەم، هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانی ورمێ، بە بیانووی “بەشدارینەکردن لە مەراسیمی موحه‌ڕه‌م“، ژنانی بەندکراو و مەحکوم بە تاوانی مەترسیدار بەکرێ ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی سوکایەتی بە ژنانی زیندانی باوه‌ڕمه‌ند و سیاسی بکەن و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان بده‌ن.v