کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی كۆڵبه‌رێك و لێدان له‌ كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و نه‌وسوود

كوژرانی كۆڵبه‌رێك و لێدانی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووره‌كانی بانه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بهكۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندیزربنه‌ی بانه‌ به‌ناویهه‌ژار فه‌ره‌جیبه‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌ سنوورییه‌كانی نه‌وسوود كۆڵبه‌رێكیان به‌بیانووی ئه‌وه‌یكه‌ دوو گاڵۆن سووته‌مه‌نی پێبووه‌ داوه‌ته‌ به‌ر ئه‌شكه‌نج و لێدان.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌،هه‌ژار فه‌ه‌رجیدڵی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و كۆڵبه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی نه‌وسوود ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو گاڵۆن به‌نزینی پێبووه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و بێڕێزیان پێكردووه‌. زانیارییه‌كان باس له‌ ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی دوو كه‌س له‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و پاشناوه‌كه‌یان بریتیه‌ له‌: “سه‌یادیو فه‌رهادی“.