کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی میتینگی ده‌ هه‌زار كه‌سی “هه‌.ده‌.په‌” له‌ شاری دیاربه‌كر

به‌ڕێوه‌چوونی میتینگی ده‌ هه‌زار كه‌سی هه‌ ده‌ په‌ له‌ شاری دیاربه‌كر

هەدەپە  بەدروشمی “ئێمە چارەسەرین”، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، میتینگیکی ١٠ هەزارکەسی لەشاری دیاربه‌كری باکوری کوردستان ئەنجامدا، هەڕچەندە پۆلیس هەوڵیدا میتینگەکە بشێوێنێت، بەڵام لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، میتینگی ناوچه‌یی پارتی دیموکراتی گەلان “هە.دە.پە”، بە دروشمه‌كانی “ئێمە چارەسەرین”، “نا بۆ شەڕ و داگیرکاری” لە گۆڕەپانی “ئیستاسیۆن”ی شاری ئامەد و بە بەشداری دەیان هەزار کەس ئەنجامدرا. لە شارکانی ڕه‌حا”، “دیلۆک”، “سەمسور”، “دێرسم”، “ئێلی” و “شڕناخ” و ژمارەیەک شاری دیکەی باکوری کوردستان بە دەیان هەزار کەس بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد.