به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی ژینگه‌پارێز، ڕۆژانه ده‌یان هێكتار له دارستانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه ده‌بڕێن و تاڵان ده‌كرێن.
زانیارییه‌كان باس له پێدانی مۆڵه‌ت به كه‌سانی نه‌ناسراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌كه‌ن كه وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێك نین و داره بڕاوهكانیش به حكوومه‌ت ده‌فرۆشنه‌وه. هه‌ر چه‌ند ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی محاكمه‌ی كه‌سانێكه‌وه كه بازه‌رگانی به داره بڕاوه‌كان ده‌كه‌ن وا نیشان ده‌دات كه دژی له‌ناوچوونی ژینگه‌یه، به‌ڵام به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌پارێز، له‌پێش چاوی ناوه‌نده ئه‌منی و ده‌وڵه‌تییه‌كان، دارستانه‌كان تاڵان ده‌كرێن و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه.
