پاش بانگهێشتی بزووتنه‌وه‌ی “نه‌وه‌ی نوێ” بۆ خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری له ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ له هه‌رێمی كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك ١٨ چالاكی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی “نه‌وه‌ی نوێ” له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوو هه‌واڵنێرمان له شاری دهۆك و چه‌ندین ئه‌ندامی چالاكی ئه‌و حیزبه له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه‌كه له جێی خۆیه‌تی و هه‌ڵنه‌سه‌پێندراوه.