کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شادگان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شادگان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای 2

 

شه‌وی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاری شادگانی سه‌ر ئوستانی خووزستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پچڕانی به‌رده‌وانی به‌رقی ئه‌و شاره‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

یه‌كێك له‌ خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێت، تاوانی ژن و منداڵ و نه‌خۆشه‌كانمان چییه‌ كه‌ له‌و گه‌رمای هاوینه‌دا به‌بێ به‌رق له‌ دۆخێكی خراپدا ئه‌بێ ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن له‌حاڵێكدا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام به‌رق بۆ وڵاتانی دراوسێ هه‌نارده‌ ده‌كات و هیچ بایه‌خێك به‌ خه‌ڵكی ئێران نادات. به‌ پێی ئاماره‌كان، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ده‌یان به‌ندئاو و چه‌ندین وه‌زخانه‌ی گه‌وره‌ له‌ ئوستانی خووزستان، ئه‌هواز له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی به‌رق‌ له‌ ئێراندایه‌، به‌ڵام دانیشتووانه‌كه‌ی لێی بێبه‌شن.