ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، دادگای شاری سنه سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره به‌ناوی “ته‌یموور خالدیان” سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ڕژیم له شاری سنه ئه‌و شارۆمه‌نده‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بیلغ دژی نیزام” و “پڕۆپاگه‌ندا دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ته‌یموور خالدیان” له دهستبهسهركروانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ٩٦ی هه‌تاویه و پێشتریش به تۆمه‌تی “ئیقدام دژی ئه‌منییه‌تی میللی” سزای ٢٣ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.