ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی مانگی سووری ئوستانی ئیلام ڕایگه‌یاند: سێ كه‌س له چۆمی “بانوه‌یزه” له ناوچه‌ی “چووار“ی ئیلام له ئاودا خنكاون.
به پێی زانیارییه‌كان، پاش ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و پاش چه‌ند كاتژمێر توانیان ته‌رمه‌كانیان له ئاو ده‌ربێنن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی مانگی سووری ئیلام داوای له هاووڵاتییان كرد كه بۆ مه‌له‌كردن سه‌ردانی سهیلبهند و بهندئاوهكان نه‌كه‌ن و گیانی خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.