کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “سپیده‌ ڕه‌شنۆ” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران

گواستنه‌وه‌ی سپیده‌ ڕه‌شنۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ،سپیده‌ ڕه‌شنۆچالاكی بواری ژنان به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران ڕاگوێزرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،سپیده‌ ڕه‌شنۆبه‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم تووشی خویبه‌ربوون بووه‌ و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ و مه‌عاینه‌كردنی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندان. ڕێكخراوه‌كانی مافی مروڤ هه‌روه‌ها ده‌رده‌خه‌ن كه‌ پێش وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌، جارێكی تر به‌ توندی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه كرابوو و به‌رپرسانی ڕژیم به‌رپرسی سه‌ره‌كی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ناوبراون.