ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ئۆتۆمبێلێی پژۆ خۆی كێشا به به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی مانگی موحه‌ڕه‌م له شارۆچكه‌ی كاوه‌ی شارستانی “ئه‌ردستان“ی ئوستانی ئیسفه‌هان و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئورژانسی ئوستانی ئیسفه‌هان، ڕووداوه‌كه كاتژمێر ١٠ و نیوی شه‌وی هه‌ینی ڕوویداوه و ئۆتۆمبێلێی پژۆ به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه خۆی كێشاوه به به‌شداربووانی ڕێوه‌ڕه‌سمی مانگی موحه‌ڕه‌مدا و به‌هۆیه‌وه دوو ژن و یه‌ك پیاوی به‌ساڵاچوو گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه سێ كه‌سیان منداڵن.