ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری پاوه هه‌ڕه‌شه‌یان له كاسبكاران و كۆڵبه‌ران كردووه كه هه‌ر جۆره هاتووچۆیه‌ك له سنووره‌كانی ئه‌و شاره قه‌ده‌غه‌یه و سنووره‌كانیان به‌ڕووی دانیشتووانی ناوچه‌كه داخستووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕژیم ئه‌یه‌وێت به‌بیانووی هاتووچۆی هێزی حیزبه كوردییه‌كان و سناریۆسازییه‌كانی سنووره‌كانی پاوه دابخات و به‌و شێوه‌یه به‌رپرسیاره‌تی گیانبه‌ختكردنی كۆڵبه‌ران و برینداربوونیان بخاته ئه‌ستووی خودی كۆڵبه‌ران و كاسبكاران و به‌و جۆره ناوچهكش میلیتاریزه بكات.